ئابووری

عه‌لی حمه‌ساڵح: حكوومه‌تی هه‌رێم 13 كه‌متر له‌ نرخی بازاڕ نه‌وتی فرۆشتووه‌

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 13 دۆلار كه‌متر له‌ نرخی بازاڕ نه‌وتی خۆی فرۆشتووه‌.

‎دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوولی 2022، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داتاکانی هەناردەکردن و فرۆشی ناوخۆ و داهاتی نەوتی بڵاوکردەوە، عه‌لی حمه‌ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رای گه‌یاندووه‌،” بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتی دیلۆیت، نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە چارەکی دووەمی 2022 دا ( 37 ملیۆن و 856 هەزار و 52 بەرمیل) بووە کە دەکاتە تێکڕا فرۆشی ڕۆژانە 416 هەزار بەرمیل.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، هەرێمی کوردستان نەوتەکەی 13 دۆلار و 16 سەنت، کەمتر لە نرخی برێنت فرۆشتوە.

روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر حكوومه‌ت 11 دۆلار كه‌متر ده‌یفرۆشت.

“لە کۆی ئەو نەوتەی فرۆشراوە، 41.5٪ داهات بۆ خەزێنەی گشتی و موچە ماوەتەوە، کە پێشتر 43.9٪ بوە”. سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروتشییه‌كان وای نووسیووه‌.

ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ ڕێژەی 43.1٪ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان ڕۆشتووە(بەبێ گواستنەوە) لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە قەرز و شایستەی کۆمپانیاکانەوە 33.4٪ی کۆی داهاتی نەوتیان بۆ ڕۆشتووە.

‎عه‌لی حمه‌ ساڵح رای ده‌گه‌یه‌نێـت، ئەو ڕێژەیەی بۆ گواستنەوە و کۆگاکردن ڕۆشتووە 15.4٪ی هەموو داهاتی نەوت پێکدەهێنێت، چارەک یەکەمدا گواستنەوە و هەموو خەرجییەکانی تر ڕێژەی 12.8٪ی داهاتی پێکده‌هێنێت.

كۆمپانیای دیلۆیت كه‌ كۆمپانیایه‌كی جیهانییه‌، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی هه‌یه‌، له‌ وردبینیكردنی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت، به‌ فه‌رمی داهات و خه‌رجی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا راگه‌یاند. ئاماره‌كه‌ ده‌ری ده‌خات نزیكه‌ی 42%ی داهاتی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی تری خه‌رجی بووه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button