لە دوای ئەو دۆخە ناهەموارەیی کە بەسەر شاری سلێمانیدا هاتووە، بە تایبەت لە ڕووی ئابووریی و خۆشگوزەرانییەوە زۆر کەس ڕا و بۆچونی خۆیان دەڕبڕیوە و، یەکێک لەم کەسانە بەڕێز کەریم عەلییە کە لە ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانییە سەر بە لیستی گۆڕان و دەڵێت:
سلێمانی داری به‌سه‌ر به‌رده‌وه نه‌ماوه و بووه‌ته قوربانیی ململانێی حزبی، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیداره نییه، بەڵكوو ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه و هیچ پێناسه‌ی نییه، له‌م شاره گه‌وره‌یه‌دا ناتوانرێت 18 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار خه‌رج بكرێت، مه‌گه‌ر قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه نابینێ؟ ئه‌مه كه‌ی ئیداره‌یه؟ سلێمانی به‌س ئه‌مانه ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن وه‌ك گوڵ ده‌ژیێت، ئه‌م سلێمانییه بده به‌ده‌ست هەركەسێكەوە له‌مانه باشتر ئیداره‌ی ده‌دات كه ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه، سلێمانی داهاتی خۆی هه‌یه، بەڵام له هیچ كاتێكدا ئاوا نه‌بووه.“
22 بۆ 25%ی داهاتی مه‌رزه‌كانی سلێمانی بۆ كۆمپانیاكانی حزبی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌چن، ئه‌م كۆمپانیانیانه جگه له زیان هیچ قازانجێكیان نییه، ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ریان بكه‌ن داهاتی ئه‌م سنووره دووقات زیاد ده‌كات، چونكە داهاتی ئه‌م كۆمپانیایانه بۆ كۆمەڵێك دز و چه‌ته‌ی ئه‌م سنووره ده‌ڕوات.“
ته‌نیا له په‌روێزخان بۆ مانگی رابردوو سه‌رووی 5 ملیار دینار داهات هەبووه، كوا ئه‌و پارەیە چی لێ هات؟“
ئه‌وه‌ی له سلێمانی هه‌یه ئیداره نیه خۆسه‌پێنیه
میدیا مەگەزین