رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

سەدر دووبارە پەیامێک بڵادەکاتەوە

مووقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی توویتەر دووبارە پەیامێکی بڵاوکردەوە.  سەدر لە پەیامەکەیدا دووبارە درووشمی ” نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆئاوای” دووبارەکردۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ( ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، موقتەدا سەدر پەیامێکی کورتی بڵاوکردۆتەوە و دووبارە جەخت لەسەر درووشمەکانی: ” نەڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوای” و ” چاکسازی” دەکات. پەیامەکە بە ئایەتێکی قوورئان دەستپێدەکات و بە وتەیەکی حوسێنی کوڕی عەلی کۆتای دێت.  

سەدر-پەیامێک-بڵاوکردوە

ئەم پەیامەی سەدر دوای ئەودێت، هەر ئەمڕۆ هێز ولایەنە سیاسییەکان لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق، بۆ گەڕی دووەم لە بەغدا کۆبوونەوە.

دوای ١١ مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لایەنە سیاسسیەکان بە هۆی ناکۆکی ناو ماڵی شیعە نەیانتوانیوە حکوومەت پێک بهێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button