بە فەرمانی دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرکووک، بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی، ئەو سێ کەسەی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ئەیوب ئەحمەدی تەمەن هەشت ساڵان و کوشتنی، دەستگیرکرابوون دوای ساخبوونەوەی تاوانەکە بەسەرەین، لە سێدارە دەدرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢، سەرچاوەیەک لە دادگای کەرکووک ئاشکرای کرد: باوکی ئەیوب کە ئەفسەری پۆلیسە، لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بێجی لە پارێزگای سەلاحەددین تاوانبارەکانی دەستگیرکردووە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە “یەکێک لە تاوانبارەکان خوشکەزای خۆی بووە کە هەر ئەویش لە کامێراکانی چاودێری دەردەکەوێت و بە هاوکاریی دوو کەسی دیکە منداڵەکە دەڕفێنێت”.
رۆژی ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٢، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەبرەی ئەو رووداوەوە ڕایگەیاندبوو: دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکووک کوڕی ئەفسەرێکی ئەمنییان رفاند و کوشتیان، ئەمڕۆ هێزەکانمان ئەنجامدەرانی ئەو کارەیان دەستگیرکرد”.
منداڵەکە ناوی ئەیوبە و قوتابی پۆلی دووی بنەڕەتی بوو، لە گەڕەکی خەزرای کەرکووک لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەلایەن کوڕە پورێکییەوە بانگکراوە و دواتر بە ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ شوێنێکی نادیار بردیان، دوای رۆژێک بە کوژراوی لەرێگەی دەرەکیی کەرکووک دۆزرایەوە.