سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی كه‌وت به شا چارڵزی سێییه‌م
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له پرسه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م ده‌ڵێت،” خاوه‌نشكۆ شاژن بۆ خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری جیهان ئیلهام به‌خشێكی راسته‌قینه بوو”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19ی ئه‌یلوول2022، له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی به‌شداری له پرسه‌ی شاژنی به‌ریتانیا راگه‌یاند،” بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شاژن ئه‌لیزابێس دووه‌م، له وێستمینسته‌ر ئه‌بێ له له‌نده‌ن به‌شداریم له پرسه‌كه‌یدا كرد”.
بارزانی ئه‌وه‌یشی نووسیووه،”خاوه‌نشكۆ شاژن بۆ خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری جیهان ئیلهام به‌خشێكی راسته‌قینه بوو”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دیداری له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ ده‌ڵێت،” شه‌ره‌فمه‌ند بووم كه شه‌وی رابردوو له كۆشكی باكینگهام چاوم به خاوه‌نشكۆ شا چارڵزی سێییه‌م كه‌وت و سه‌رخۆشیم لێ كرد.”