بەهۆی لێچوونی غازەوە دوو شوێن لە سلێمانی چۆڵ دەکرێن
دەقی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی:
بەهۆی لێچونی غازەوە سیستمی غازی کوشتارگەی سلێمانی و خواردەمەنی (تەربوش) داخران
بەهۆی لێچونی غاز و مەترسی روداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان و بەرگری شارستانی سلێمانی بڕیاری داخستنی خواردنی خێرای تەربوش لە زەرگەتە داخرا، هاوکات سیستمی غازی کوشتارگەی سلێمانی کە قەرەگۆل گیرایەوە.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیەند: سیستمی غازی (خواردنی خێرای تەربوش) لێچونی هەبووەو تیمەکانی بەرگری شارستانی و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و کۆمپانیای تایبەتمەند سەردانی شوێنەکەمان کرد بڕیاردرا تا ئەو کاتەی ئەو لێچونە چارەسەر دەبێت لەپێناو رێگری لە روداوی نەخوازرا شوێنەکە دادەخرێت.
لەبارەی کوشتارگەی سلێمانییەوە، ئاماژەی بەوەکرد سیستمێکی نازانستی لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە بۆ ئەو کوشتارگەیە دانراوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە، بۆیە بڕیاری راگرتنی ئەو سیستمی غازە درا تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند چاکسازی کە سیستمەکەدا دەکات و لەرووی سەلامەتییەوە کێشەی نامێنێت.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد لە سلێمانیدا (٣٥) کۆمپانیای تایبەتمەند کاری سیستم غاز دەکەن، هەر شوێن و ماڵێک بیانەوێت لە سیستمی غازەکەیان دڵنیا بن ئەو کۆمپانییانە تێستی سیستمەکەیان بۆدەکەن و مەترسی نامێنێت.
هەر هاوڵاتییەک گومان یان ترسی لە سیستمی غازی هەر شوێنێک هەبوو دەتوانێت لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) یان ژمارەکانی (١٠٠، ١١٥) لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکاتەوە.