نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق، تاووتوێی ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى و هاوبه‌شى نێوانيان كرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵيۆزى تازه‌ى ژاپۆن له عێراق، له‌باره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارى ئاژانس و رێكخراوه ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پشتگيرى و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ژاپۆن، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى ڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا.
دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
میدیا مەگەزین